له شه‌وێکی زستانا بو که رێگای کۆچم گرته به‌ر
ڕێم کرد به‌ره‌و هه‌نده‌ران و روحم دایه ده‌ستی قه‌ده‌ر
ناڵێم په‌شیمانم گله‌یش ناکه‌م له لای سه‌حه‌ر
چونکه هه‌موی بۆم یه‌کێکه جگه له خه‌ریبی و که‌سه‌ر
له‌ولا ژیانم مردو لێره‌ش که‌وتوم به‌بێ خه‌به‌ر
هه‌مو خۆشیم چرکه‌یه‌که‌و زوو له‌ماڵم ئه‌چێته ده‌ر
ناخۆشیش هه‌رله‌گه‌ڵمایه له‌دوام ئه‌روات وه‌کو سێبه‌ر
له‌منداڵی تاکو ئێستا خۆشیم نه‌د‌ی من بوم دولبه‌ر
که واته بۆ نه‌بمه چیرۆک رێی پاڵه‌وان بگرمه به‌ر
من قاره‌مانی چیرۆکبم له‌گه‌ڵ دڵما بیکه‌م به شه‌ڕ
تا یه‌ک جار دڵم له‌ناو چێ یان خۆم بمرم له‌دوای سه‌فه‌ر