دایکی خۆشه‌ویست کاتێ جێم هێشتی
قه‌ت نه‌مه‌زانی دوریت وا سه‌خته
قه‌ت نه‌مه‌زانی دڵم بێ‌تۆ به‌رگی ره‌ش ئه‌پۆشێت
قه‌ت بیرم نه‌بو رۆژێک ژیان بێ‌تۆ نابێ
نه‌مزانی زوخاوی مێشکم له ته‌نیای ئه‌کوڵێتوو ده‌بێت به پێکێک بۆ هۆشی بێوه‌فای
به‌لێ ژیان بێ‌تۆ ئێستا پێکی نامۆی نۆشی
ئێستا ژیان به‌ملاو لا ده‌که‌وێت چونکه نیه لای خۆی هه‌ستی
به لێ........
منی بێوه‌فا تۆم گۆریه‌وه به ژیانی بێتۆی
منی بێوه‌فا بیرم نه‌بوو که نه‌تبینم چۆن ده‌مرم به تامه‌جرۆی
ئێسته ده‌ناڵم له‌م وڵاته ته‌نیاییه
ئێستا ژیانم نیه
ئیستا هه‌مو هۆشم لای بێوه‌فاییه
تۆبلێی رۆژێک بتبینمه‌وه ...................تۆ بلێی رۆژێک له ئامێزی تۆدا تێر تێر بگریم وه‌کو مناڵی
جاران بۆ دڵۆپێک شیر بوو
ئاخ ئێستا بۆ زه‌مه‌نی بێوه‌فایییی