بولبولی عیشقم ئه‌مشه‌و
ئاوازی هه‌ر گریان بوو.....منی دێوانه‌ی توانده‌وه و چاوی پرکردم
دڵم وه‌ک پایزه خه‌مێک و
گورگم وه‌ک هه‌وری زستان بوو
زۆر تامزرۆی کردم به گریان... ئه‌ویش به عیشوه سه‌مای بۆ کردم
به هاواری خه‌م لێی پارامه‌وه
زۆر پرسیارم کرد تا وه‌ڵامی دامه‌وه
قورگی وشک بو نه‌یه‌توانی
وه‌لام باته‌وه وا به ئاسانی
ده‌نوکی هێنا بۆ چاوه‌کانم
که‌مێک فرمێسکی چاوانمی نۆشی
زانی وه‌ک ئه‌وم له‌وه‌لام وتی
ئه‌زانم ئاشق تۆش وه‌کو منی
من هاوسۆزه‌که‌م وا له‌ده‌ست چووه
ته‌رمه‌که‌ی له‌و دیو بێ‌ناز که‌وتووه
چ دڵم خۆشبێت به گو‌ڵی به‌هار
ئێستام پایزتره له پایزی پار
راستبوو ژیانم هه‌ر وه‌ک ئه‌و وابوو
منیش عه‌شقه‌که‌م له ژێر گڵدابوو
ئیتر ئه‌و شه‌وه پێکه‌وه گریاین
زۆر هۆنراوه‌مان نوسی بۆ ژیان
بۆ ژیانێکی پر له‌خه‌مو ژان