ئه‌و گله‌ییه‌ی زووزوو یه‌خه‌م ده‌گرێ
وته‌ی تۆیه
شێوه پرسیاره‌و شه‌ر به گله‌ی ده‌فرۆشی
وته‌ی تۆیه
ده‌پرسی کوا هۆنراوه‌ی ئێستات بۆ نانوسی
بۆ که‌م ئه‌بینم پێنوس له‌ده‌ستت بۆ بێهه‌وه‌سی
بۆ هۆنراوه‌ت رابردو بوو له‌داهاتووت بۆ ناپرسی
یان پێم ده‌ڵێی تۆ رابردووت خه‌مباریه
به هۆنراوه‌ت من ده‌زانم
هه‌موی باسی بێوه‌فایی و که‌سه‌ریه
له‌نوسراوت ئاگادارم
چیت پێ بڵێم ئه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌ی گوڵه سوری به‌هارم
من کاتێک زۆر خه‌مبار ده‌بم ئه‌وکات شاعیری دیارم
ئه‌وکات پێنوس ئه‌گرمه ده‌ست ئه‌وکات ئه‌نوسم بۆ یارم
ئه‌وکات هه‌رجی داخ له‌دڵمه ئه‌ینوسم وه‌ک کۆیله‌ی شارم
دیاره رابردوم هه‌ر خه‌م بوو بۆیه به‌رابردووش ناسراوم
لێم ببوره گه‌ر بۆت که‌م بوو شعروو بابه‌تی نوسراوم
بشزانه که ده‌نوسم ئێستا دیاره به‌م وته‌یه‌ت خه‌مبارم
بۆیه پێنوس وا له‌ده‌ستمه‌و به‌هه‌ڵه‌ی تۆوه گیرماوم
که‌واته ببینه بۆ تۆیه
بۆتۆیه وته‌ی دڵم
بۆتۆیه خۆشه‌ویستیه
بۆ تۆیه باخی گوڵم
چه‌ند باسی که‌م بونی نیه